پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، پشتیوانی لە بڕیارەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین سەبارەت بەپرۆسەی هەڵبژاردن.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ پۆڵەتیک پرێس نێردراوە بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: ئێمە لە بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان پشتیوانی لە بڕیارەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن.
ئەوەشهاتووە، هەڵبژاردن پایەیەکی گرنگە لە بناماکانی دیموکراسی و نوێبوونەوەو خزمەت کردن بە خاک وگەل و پێشکەوتنی کۆمەڵگا بۆیە بەپیویستی دەزانین هەڵبژاردن لەکاتی دیاری کراوی خۆی دائەنجام بدرێت پرۆسەی دیموکراسی نەکەوێتە ژێر پرسیار.