پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زیری پلادانانی عێراق واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی دیاری ده‌كات، هاوكات ده‌ڵێت، خواستێکی راستەقینە هەیە بۆ ئه‌نجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق.
رۆژی چوارشه‌ممه 6ی ئاداری 2024 محەمەد عەلی تەمیم وه‌زیری پلادانانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كانی پارێزگاكانی عێراق رایگه‌یاند، خواستێکی راستەقینە هەیە بۆ ئه‌نجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق.
وه‌زیری پلادانانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌گوێره‌ی پلانێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پارێزگاكانی عێراق دایانناوه، بڕیار دراوه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژی 9ی شوباتی 2024، عه‌بدولزه‌هره هینداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان گشت پارێزگا‌و ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه و پلانی تۆكمه‌یان داڕشتووه و ته‌نانه‌ت كۆچه‌ری و كه‌مپه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.