كۆڕۆنا ڕزگاری بوو لە ئیبراهیمۆڤیچ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش زیاتر لە 14 ڕۆژ و دووركەوتنەوە لە ڕیزی یانەكەی زەڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە ڕەسمی هەواڵی ڕزگار بوونی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕاگەیاند یان وەك خۆی ناوزەندی كرد بوو بە (كۆڕۆنا ڕزگاری بوو لە ئیبرا).

كاتێك زەڵاتانی تەمەن 38 ساڵ ئەستێرەی ناوازەی جیهانی تۆپی پێ‌ و پێشووی هەڵبژاردەی سوێد تووشی كۆڕۆنا بوو لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: (كۆڕۆنا هەڵەیەكی گەورەی ئەنجامدا كاتێك خۆی تووشی من كرد دەبێت كارێكی پێ‌ بكەم هەرگیز بە خۆیەوە نەبینی بێت و بێ‌ هێزی ئەو بەرامبەر بە ئیبرا دەربخەم).

ئیبرا هەواڵەكەی لە پێگەی ڕەسیمی خۆیەوە بڵاو كردەوە: (ئێستا دۆخی تەندروستیم زۆر باشە پزیشكەكان پێیان ڕاگەیاندم كە ئەو ڤایرۆسە بێ‌ نرخە ئیتر دەتوانێت بێتە دەرەوە، چونكە ڕزگاری بوو لە دەستی من وردە وردە دەگەڕێمەوە بۆ مەشقەكانی یانەكەم و لەگەڵ هاوڕێكانم ئامادەكاری دەكەین بۆ دێربی میلانۆ بەرامبەر بە ئینتەر).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا