ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە3ی ئادار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10/6/2024ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

بەپێی نوسراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، پاڵپشت بەبڕگەی دووەم لە ماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو، سەرۆکی هەرێم بڕیاری داوە بە دیاریکردنی ڕۆژی 10/6/2024 بەوادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

هاوکات، بەپێی فەرمانەکە هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه، هەر ئەمڕۆش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا