ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتیی تورکیا داوای مافی پەنا بەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتیی تورکیا لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان کردووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی پێشتر 82٪ زیادی کردووە.

بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنەکە، لە ساڵی 2023 ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە بە رێژەی 18٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 14 هەزار کەس، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە.

لە لیستی ئەو وڵاتانەی زۆرترین داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە تورکیا پلەی سێیەم دێت.

سووریا لە پلەی یەکەم و ئەفغانستان لە پلەی دووەمدایە. لەم رێزبەندییەدا وڵاتانی وەک عێراق، ئێران، سۆماڵ، جۆرجیا و مۆڵدۆڤا لە دوای تورکیاوە دێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا