پۆلیسی سلێمانی لەبارەی تەرمێکی نەناسراوەوە ئاگادارییەك بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی تەرمێکی نەناسراوەوە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە28ی شوبات، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” تەرمێكی‌ نەناسراو لەرەگەزی‌ نێر، كە تەمەنی‌ نزیكەی‌ (45 بۆ 50 ) ساڵ دەبێت لە نزیك مزگەوتی‌ ناهیلە خاتون لەشەقامی شەست مەتری سلێمانی دۆزراوەتەوە كە پێدەچێت نەخۆش بێت و بەو هۆكارە گیانی‌ لەدەستدابێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی‌ لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هیچ ئاسەوارێكی‌ كوشتنی‌ پێوەدیارنییە و هیچ ناسنامەیەكیشی‌ پێنەبووە.

ڕوونیکردەوە، “لەئێستادا تەرمەكەی لەپزیشكی‌ دادی‌ سلێمانییە و هەر كەسێك دەیناسێت یان زانیاری‌ هەیە لەبارەیەوە پەیوەندی‌ بكات بە بنكەی‌ پۆلیسی ئەزمەڕەوە بەژمارە (0533281723) یاخود سەردانی پزیشكی دادی سلێمانی بكەن”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا