“پارتی بەناشرینكردنی یەكێتی خۆی بچووك دەكاتەوە”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، ئەگەر پارتی بیەوێت بەناشرینكردنی یەكێتی خەڵك سەرقاڵ بكات، ئەوا خۆی بچووك دەكاتەوە.

میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە راگەیەنراوێكدا لەبارەی گرژییە میدیاییەكانی یەكێتی و پارتی و پڕۆژەی لامەركەزییەوە پەیامێكی ئاڕاستەی پارتی كرد و ڕایگەیاند، گەر ئەو حزبە بەنیازبێت بە ناشرینكردنی یەكێتیەكانەوە خەڵك سەرقاڵ بكات تا درێژە بەم دۆخە نەخوازراوەی ئێستا بدات و پڕۆژەكە و كێشەی سەرەكی لەبیر خەڵك بەرێتەوە، ئەوا خۆی بچووك دەكاتەوە.

لە بارەی دژایەتیكردنی پرسی لامەركەزیشەوە ئاماژەی بەوەكردووە، پارتی بەوكارانەی تادێت حكومەت بێ ئەرزش دەكات كە رەنگە سەرئەنجام هەر بە فعلی پێویست بەوە بكات كابینەی حكومەت بچووك بكرێتەوە.

دەشڵێت، “پرۆژەی لامەرکەزی کارگێری و دارایی هەنگاوێکی گرنگە بۆ رزگارکردنی خەڵکی کوردستان لە “بێتوانایی حکومەت  لەپێشکەشکردنی سادەترین خزمەتگوزاریەکان”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی بەتوندی وەڵامی هەندێك لە سەركردەو میدیاكانی نزیك لە پارتی دەدەنەوە، ئەوەش پاش ئەوەهات كە پێشتر هێرشی ناڕەوایان كردە سەر یەكێك لە هاوسەرۆكانی یەكێتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا