لەسەر داوای یەکێتی سودانی تەلبەندکردنی سنووری عێراق_ئێرانی راگرت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاریدا بەراگرتنی پرۆسەی تەلبەندکردنی سنوری نێوان عێراق و ئێران.

خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق رایگەیاند: دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە پرۆسەی تەلبەندکردنی سنوری نێوان عێراق و ئێران ، ئەمرۆ یاداشتنامەیەکمان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، یاداشتنامەکە لەلایەن بەندە و عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی  و مامۆستا جەعفەرو کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادە کرابوو.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق بریاریدا پرۆسەکە رابگیرێت و داوایکرد وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوون و پێداچوونەوە بکات بەپرۆسەکەدا تا ئەو گلەیی و گازندانەی کەهەن لە بارەی جێهێشتنی  زەوی و زاری عیراق و هەرێمی کوردستان بەهەند وەربگیرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا