لاهور شێخ جەنگی، وەك یەكەم بەرپرسی كورد پەیوەندی بە خوێندكارەیەكەمەكانی كەركوكەوە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وەكو یەكەمین بەرپرسی كورد پەیوەندی بەسێ خوێندكارە یەكەمەكەی كەركوكەوە كردو سەرەڕای پیرۆزبای هەروەها بڕیاریشدا خەڵاتیان بكات.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە یەكەمەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم)ی قۆناغی (شەشەمی ئامادەیی) بەشی خوێندنی كوردی بە هەرسێ چواربەشی (وێژەیی و زیندەزانی و تەتبیقی و پیشەیی) لە پارێزگای كەركوك كرد.

لەو پەیوەندییەدا هاوسەرۆكی یەكێتی، دەستخۆشی ئەو سەركەوتنەی لە خوێندكارە یەكەمەكان كردو لەرێی ئەوانیشەوە پیرۆزبایی لە خێزانەكانیان كرد كە پاڵپشت و هاوكاریان بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەو نمرە بەرزانە و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

هاوكات لاهور شێخ جەنگی، خوێندكارە یەكەمەكانی بانگهێشت كرد بۆ ئەوەی رێزلێنان و خەڵاتی تایبەتی خۆیان پێببەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا