پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخى ئاژه‌ڵ و گۆشتى سوور تادێت به‌رزده‌بێته‌وه، ئاژه‌ڵفرۆشان ده‌ڵێن، بازاڕ وه‌ستاوه ته‌نانه‌ت قه‌سابه‌كانیش له زه‌ره‌ردان، وه له‌به‌رئه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان و وه‌رزى به‌هارمان له‌پێشه نرخى ئاژه‌ڵ گرانتر ده‌بێت.
ئاژهڵفرۆشانى مه‌یدانى ئاژه‌ڵفرۆشتن له شارى سلێمانى هۆكارى گرانبوونى گۆشتى سوور و نرخى ئاژه‌ڵ ده‌گێڕننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ساڵانى رابردوو ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاژه‌ڵیان فرۆشتووه له‌كاتى هه‌رزانیدا ئێستا نرخه‌كه‌ى گرانبووه ئه‌وانیش ناتوانن بیكڕنه‌وه.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئاژه‌ڵ هه‌ر له‌ده‌ره‌وه دێت، ئه‌بێت پهرهبهناوخۆبدهین بۆئه‌وه‌ى قه‌یران دروست نه‌بێت.
ده‌شڵێن، پێشتر له جۆرجیاوه ئاژه‌ڵ ده‌هاته ئێران و له ئێرانیشه‌وه هاورده ده‌كرا، ئێستا له ئێرانه‌وه نایه‌ت ته‌نها له سووریاوه دێت.
ئهوهشدهخهنه ڕوو، بازاڕ وه‌ستاوه قه‌سابه‌كانیش له زه‌ره‌ردان، وه له‌به‌رئه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان و وه‌رزى به‌هارمان له‌پێشه نرخى ئاژه‌ڵ گرانتر ده‌بێت.
له ئێستادا كیلۆى به‌رخ و كاوڕ 9,300 بۆ 9,500، مه‌ڕ كیلۆى به 7,500، جوانه‌گا به 7,500 له مه‌یدانى ئاژه‌ڵفرۆشان ده‌فرۆشرێت.