داوادەكرێت پاشكۆی رەشنووسی یاسای هەڵبژاردن پەسەند بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك رێكخراو كەسانی شارەزای هەڵبژاردن لەیاداشتێكیاندا داوادەكەن پاشكۆی رەشنووسی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق پەسەند بكرێت و هیچ لایەنێكیش نەتوانێت دەستكاری بكات.

لەو یاداشتەیاندا كە بۆ پۆڵەتیك پرێس نێردراوە ئەو رێكخراوانەداوا دەكەن، سیستمی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی دادپەروەریی و یەكسان دابڕێژرێتەوەو رێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك بەڕێوەبچێت، هەروەها هەڵبژاردنەكە لەكاتی خۆیدا بكرێت و دوانەخرێت.

ئەوەش دەخەنەڕوو، سەرجەم سیستەمەكانی هەڵبژاردن لایەنی باش و خراپی خۆی هەیەو ناكرێت هەر گروپێكی سیاسی لەگەڵ هەر هەڵبژاردنێك بەپێی بەرژەوەندی خۆی سیستەمی هەڵبژاردنەكە بگۆڕێت.

دەشڵێن، “پێویستە هەر سیستەمێكی هەڵبژاردن ماوەیەكی زۆر كاری پێبكرێت و بتوانرێت ئاستی باشی و خراپی بۆ ئەو كۆمەڵگەو دەوڵەتە ئاشكرا بكرێت و ئەویش لەرێگەی توێژینەوەو لێكۆڵیەوەی وردەوە هەڵبسەنگێنرێت”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت هێشتا لایەنە عێراقییەكان دەنگیان لەسەر پەسەندكردنی رەشنوسی یاسای هەڵبژاردن نەداوە، پێشتریش چەند پەرلەمانتارێك رایانگەیاند، ئەگەری زۆرە لەكۆبونەوەی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاساكە بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا