عێراق لە پلانیدایە غاز هەناردەبکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژکارێکی سودانی دەڵێت، لە ئێستادا کار لەسەرئەوەدەکرێت غاز بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە بکرێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: عێراق بەو پێیەی یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆربەی کات خۆر تێیدا دەمێنیتەوە،  یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیهاندا گرنگی زۆری پێدەدرێت بۆ بەکارهێنانی وزەی خاوێن وەکو وزەی خۆر.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ کەمکردنەوەی غازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە رێگەی بەکارھێنان و ھاوردەکردنی غازی سروشتییەوە عێراق دەچێتە ناوپێگە جیهانییەکانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، یەدەگی غاز لە عیراقدا بەرزە و ریزبەندی 12 ەمینی گرتووە لە جیھاندا.

ئەو راوێژکارەی سودانی  باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا حکومەت بیر لە فرەچەشنەکردنی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی وزە دەکاتەوە و یەکێک لە بابەتەکانیش غازی سروشتییە و ھەناردەی دەرەوەی دەکەن و ھەوڵدەدرێت سوتەمەنی تر لە ناوخۆ بەرھەم بھێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا