وەزیری پەروەردە: هەر مامۆستایەک زۆرترین کتێبی خوێندبێتەوە بەبڕی پێنج ملیۆن دینار خەڵات دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەر مامۆستایەک زۆرترین کتێبی خوێندبێتەوە، بەبڕی پێنج ملیۆن دینار خەڵات دەکرێت دەشڵێت،هەر قوتابییەک لەسەر ئاستی قوتابخانە، زۆرترین کتێبی خوێندەوە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەوە خەڵات دەکرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌25ی شوبات، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی ڕاگەیاندنی پلاتفۆڕمێکی کتێبخانەدا ئاشکرایکرد،”هەر مامۆستایەک زۆرترین قوتابی هانبدات بۆ خوێندنەوە، وەکو مامۆستای هاندەری ساڵ بۆ خوێندنەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئەویش بە ریزبەندی یەکەم و دووەم و سێیەم.

ئاماژەی بەوەکرد،هەر مامۆستایەک زۆرترین کتێبی خوێندبێتەوە سوودی لێ وەرگرتبێت و دەرخستەیەک بخاتە بەردەم لیژنەی وەزارەتی پەروەردە، ئەوا بۆ مامۆستای یەکەم خەڵاتی پێنج ملیۆن دینار و بۆ بۆ مامۆستای دوووەم چوار ملیۆن دینار و بۆ مامۆستای سێیەم سێ ملیۆن دینار خەڵات دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، هەر قوتابییەکیش زۆرترین كتێب بخوێنێتەوە، ناونیشانی قوتابی خوێنەری لە قوتابخانەدا پێ دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا