پۆلیسی سلێمانی 3 کەس بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی باڵندەی کێوی دەستگیر دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێ کەس بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی باڵندەی کێوەی لە شاری سلێمانی دەستگیرکران.

ئەمڕۆ هەینی (23-2-2024)، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی داواو سکاڵایان کرد کە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی کڕین و فرۆشتن بەئاژەڵ و باڵندەی کێوییەوە دەکرێت، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ئەمڕۆ هەینی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەراو بەشی پۆلیسی رێکاریی هەڵمەتێکیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی ئەنجامدا بەمەبەستی رێگرییکردن لەکڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.

ئاشکراشیکرد، لەهەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویداو سێ تۆمەتباریش بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەو باڵندانە دەستگیرکران و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “دواترو بەبڕیاری بەێز دادوەر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە باڵندەکان ئازاد کران و گەڕێنرانەوە بۆ سروشت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا