بافڵ تاڵەبانی پەیامی هاوخەمی ئاراستەی مەسعود بارزانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی هاوسۆزی ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دەکات بەهۆی کۆچی دوایی خوشکێکی ناوبراو بەناوی “زەکیا مەلا مستەفا”.

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
‎بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان بە جەنابتان، بنەماڵە بەڕێزەكەتان و ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین.
‎لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشی و خەمتان بێت، كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە ئێوە و هەموولایەك ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا