پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ده‌بێت مووچه‌خۆرانى هه‌رێم وه‌كو مووچه‌خۆرانى عێراق له‌واده‌ى خۆیدا مووچه وه‌ربگرن.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى یه‌ك دوو خاڵى تێدایه گرنگه بۆ مووچه‌خۆران، یه‌كێك له‌وانه ئێمه له‌به‌رده‌م هه‌موارى یاساى بودجه‌داین، ترسمان هه‌بوو كێشه‌ى بۆ دروست ببێت به‌هۆى به‌شدارى نه‌كردنى فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌و دانیشتنه‌ى تایبه‌تبوو به بۆردومانه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه مووچه‌خۆرانى هه‌رێم وه‌كو مووچه‌خۆرانى عێراق له‌واده‌ى خۆیدا مووچه وه‌ربگرن.
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: خاڵێكى تر باسله‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌ڕاى پابه‌ندنه‌بوونى به یاساى بودجه نابێت قووت و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستكارى بكرێت واته ده‌بێت مووچه بدرێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه ده‌توانین داواى سێ مووچه فه‌وتاوه‌كه‌ى مانگى 10 و 11 و 12ى 2023 بكه‌ین، به به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه نه‌دراوه.بۆیه به‌و به‌شه‌ى عێراق ده‌ینێرێت و به‌و داهاته ناوخۆییه ده‌بێت مووچه‌ى ئه‌و سێ مانگه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدرێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و له‌وانه‌ى گرێدراون به وه‌زاره‌ت و گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت ده‌توانن لیستى مووچه‌كه‌یان بده‌ن به وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و ئه‌ویش له‌به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم مووچه‌یان بداتێ. به‌كۆى گشتى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى پشتیوانى ئێمه‌ده‌بێت له‌كاتى هه‌موارى یاساى بودجه.