ژووری بازرگانی سلێمانی داوای چارەسەرکردنی کێشە بازرگانییەکان لە وەزیری بازرگانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد.

نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە (أسیر داود سلمان)وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراق و (کەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و(عبدالرزاق الزهیری) سەرۆکی یەکێتی ژوورەبازرگانیەکانی عێراق.

هەردوو وەزیری بازرگانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ژووری بازرگانی سلێمانی کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا باس لە کێشەو گرفتە بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی و بانکیەکان کرا کە بونەتە هۆی خاوبونەوەی بازرگانی.

لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەنوسراوی فەرمی ئەو کێشەو گرفتانەی هەیە لەبەردەم پیشەسازان وبازرگانان و کەرتی کشتوکاڵ و بانکدا ئاراستەی وەزیری بازرگانی عێراقی کرد.

لەکۆبونەوەکەدا داواکرا حکومەتی عێراقی کار ئاسانی بکات بۆ بەهێزکردنی کەرتی پیشەسازی لە ناوخۆی عێراقدا و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێم و شارەکانی خواروی عێراق گرفتیان بۆ دروستنەکرێت.

هەر لەکۆبونەوەکە باس لەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران کرا کەساڵانە بەرهەمی گەنم ڕو لەزیادبونە حکومەتی عێراق کاربکات بۆ وەرگرتنی تەواوی بەرهەمی جوتیاران.

لەکۆبونەوەکەدا داواکرا ڕێگری نەکرێت لە هاتنەناوەوەی ئاسنی (سکراب) بۆ هەرێمی کوردستان کارگەکانی بەرهەم هێنانی ئاسن پیویستیان پێیەتی.

لەکۆتای کۆبونەوەکەدا وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی باسکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا