قائیمقامیه‌تی سلێمانی سەرتاشخانەیەک داده‌خات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سەرتاشخانەی شکار داده‌خات.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە21ی شوبات، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و نەبوونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنە سەرتاشخانەكانه‌وه‌، سەرتاشخانەی شکار لە گه‌ڕه‌كی کانی کوردە داده‌خرێت”.

جەختیکردەوە، خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا