ئەرمینیا و ئازەربایجان دەچنە سەر مێزی دانوستان

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەرمینیا و ئازەربایجان جەختیان لە بەشدارییان کردووەتەوە لە کۆبوونەوە راوێژکارییەکەی ئەمڕۆی مۆسکۆ لەسەر ناکۆکییەکانی قەرەباغ.

میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا باسی لەوە کردووە، هەریەکە لە ئەرمینیا و ئازەربایجان جەختیان لە بەشدارییان کردووەتەوە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەبارەی ناکۆکییە سەربازییەکانی هەردوو وڵات لە هەرێمی قەرەباغ.

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، ئێوارەی پێنجشەممە ٨ی تشرینی یەکەم، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا داوای لە هەردوو وڵات کرد ئاگربەستێکی مرۆیی رابگەیەنن و کۆتایی بە کوشتار بهێنن.

لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلولی رابردوو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە هەرێمی قەرەباغ دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە و نزیکەی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ کوژراوی لێکەوتووەتەوە کە لەنێویاندا ٥٠ کەسی مەدەنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا