پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بەتۆمەتی ڕفاندن و دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن 16 ساڵان ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ شەممە17ی شوبات، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،” بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ر ، ص ،ص)، (ر ، ج ، ح)، (ل ، أ ، ح) و (د ، ه ، ح) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو چوار کەسە هەڵسابوون بە ڕفاندنی کچێکی تەمەن 16ساڵان و بۆماوەی چەند ڕۆژێک لە شوقەيەك دەست بەسەریان کردووە و دەست درێژیان کردۆتەسەری.
ڕوونیکردەوە، یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووه لە سەرتەقەكردن، هەروەها یەکێکی تر لەو تۆمەتبارانە کەسێکی ناسراوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (تیک تۆک ).