پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شه‌وى رابردوو ئاگر له‌به‌شێك له باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌وته‌وه، تائێستاش حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى پۆڵه‌تیك پرێس ئاگره‌كه له‌به‌شى ئه‌رشیفى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌وتووه‌ته‌وه.
په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند: دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به‌هۆكارێكى نادیار ئاگر له یه‌كێك له بیناكانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌وتووه، باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌چه‌ند به‌ش و بینایه‌ك پێكهاتووه، كه بریتین له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌ن و به‌شى ئه‌رشیف واته به‌شى كارگێڕى.
روونیشیكرده‌وه، ئاگره‌كه له به‌شى ئه‌رشیفى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌ك په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس ئاماژه‌ى بۆكرد چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى كردووه به وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌سه‌ر رووداوه‌كه، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌داوه‌ته‌وه، تا ئێستا به‌شێوه‌ى فه‌رمى هۆكارى ئاگره‌كه و ئامارى زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.