ئەنجامی پاڵاوتنی ئەمریكای باشور

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەكانی ئالبیسیلێستی ئەرجەنتین و ئیكوادۆر بە كۆتا هات تیایدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ڕێبەرایەتی لیۆ میسی بردنەوەی تۆمار كرد كە تەنها گۆڵەكەش میسی خۆی بە لێدانی پیناڵتی تۆماری كرد بەوەش 3 خاڵی دەستپێكی پاڵاوتنەكانی دەستەبەر كرد.

لە پێش ئەو یارییەش یاری نێوان ئۆرەگوایەكەی سوارێز و چێللییەكەی ڤیداڵ بە كۆتا هات كە تیایدا هاوڕێیانی پیستۆلێرۆ توانییان ئەنجامی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان بە كۆتا بهێنن پێش ئەو یارییەش یاری نێوان پارەگوای و پیرۆ بە یەكسانی بە كۆتا هات.

بەرەبەیانی سبەی شەممە دوو یاری تر لە گەڕی یەكەمی پاڵاوتنەكان بەڕێوە دەچن تیایدا كۆڵۆمبیا و ڤەنزوێلا لە لایەك و بەڕازیل و بۆلۆڤیا لە لایەكی ترەوە ڕووبەڕوو دەبنەوە و ئیدی گەڕی یەكەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای لاتین بە كۆتا دێن.

ئەنجامی یارییەكانی گەڕی یەكەم:

ئۆرەگوای 2 X چیللی 1
پاراگوای 2 X پیرۆ 2
ئەرجەنتین 1 X ئیكوادۆر 0

بەرەبەیانی هەینی لە سەر شەممە
كۆڵۆمبیا X ڤەنزوێلا                           سەعات 2.30 بەرەبەیان
بەرازیل X بۆلۆڤیا                              سەعات 3.30 بەرەبەیان

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا