بافڵ تاڵەبانی و جۆن کیری کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ جۆن کیری، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ گۆڕانی کەشوهوا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر ژینگەی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەكرا، هەروەها جەخت لە خێراتركردنی هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، سیاسەت و ستراتیژیی حزبەکەی روونکردەوە و رایگەیاند کە هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەکی تەندرووسترە.

لە بەرامبەردا جۆن كیری ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك بافڵی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و وتی، جێگەی دڵخۆشییە بەهەمان رۆحیەتی سەرۆك مام جەلالەوە درێژە بە كاری سیاسی دەدەن و هەنگاوەكانتان لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكاندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا