تەنها هەفتەیەک دەرفەت بۆ تۆماری بایۆمەتری دەنگدان ماوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمتر لە هەفتەیەک دەرفەت لەبەردەم هاوڵاتییان ماوە بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان لە کۆمسیۆن و وەرگرتنەوەی کارتی تایبەت بە دەنگدان بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و  کۆمسیۆن دەڵێت پاش ئەو وادەیە چیتر تۆماری دەنگدان بەردەوام نابێت.

پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان، یاخود تۆمارکردنی ئەو هاوڵاتییانەی پێشتر تۆمارنەکراون لە رۆژی 1ـی شووباتەوە بۆ ماوەی 20 رۆژ و تا 20ـی شووبات درێژکراوەتەوە و کۆمسیۆنیش دەڵێت کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران.

ئەو هاوڵاتییانەی لەدایکبووی ساڵی 2006 بۆ خوارەوەن، دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
بەگوێرەی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هاوڵاتییان پێویستە سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆماری دەنگدان بکەن لە خۆیانەوە و لەوێ کارمەندان “لەچەند خولەکێکی کەمدا ناو و زانیارییەکانت بەشێوەی بایۆمەتری تۆماردەکات”.

کۆمسیۆن دەڵێت رۆژانە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تا کاتژمێر 3ـی عەسر هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی دەنگدان بکەن لە شار و شارۆچکەکان و کۆتا وادە بۆ ناوتۆمارکردن، 20-2-2024ـە.

ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستن لەگەڵ خۆتدا بیانبەیت:

1- کارتی نیشتیمانی یان (پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە)
2- کۆبونی خۆراک.
3- بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون.

تا ئێستا دوو جار رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە مەرسوومی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بۆ دەرکراوە، بەڵام تا ئێستا هەڵبژاردن نەکراوە. کۆتا وادەیان بڕیاربوو 25ـی شوباتی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. رۆژی 3ـی کانوونى دووەمى 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نووسراوى فەرمى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و ئاماژەى بەوەدا، ناتوانێت لەو وادەیە هەڵبژاردن بەڕێوەببات.

رۆژی سێشەممە 30-5-2023 دادگەی فیدراڵی کۆتایی بە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی هێنا، کە پەرلەمان لە رۆژی 09-10-2022 تاوەکو 31-12-2023 تەمەنی خۆی درێژکردبووەوە، لەکاتێکدا 6-11-2022 خولەکە کۆتایی دەهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا