پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌م چوار ساڵه‌ى من وه‌زیربووم و تا ئه‌و كاته‌ى ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك سه‌لماندى یه‌ك ژن برابێته‌ده‌ره‌وه له چاكسازییه‌كان بۆ كارى به‌دڕه‌وشتى من ئاماده‌م ده‌ست له كاربكێشمه‌وه.
كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه زیاتر له سێ هه‌زار مناڵى ئۆتیزم له هه‌رێمى كوردستان تۆماركراون كه ئه‌مه رێژه‌یه‌كى زۆره، ئه‌ركێكى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان ئێمه له ساڵانى رابردوو به چه‌ند شێوازێك هاوكارى مناڵانى ئۆتیزممان كردووه، به هه‌موارى یاساى كه‌مئه‌ندامان و هه‌موارى رێنمایى ئۆتیزم و هه‌موارى رێنمایى مۆڵه‌تى به‌خێوكه‌ر، ئه‌و خێزانه‌ى دوو مناڵى ئۆتیزمیان هه‌بێت دایك و باوكیان ده‌توانن مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها توانیومانه چه‌ندین سه‌نته‌رى حكومى تازه بكه‌ینه‌وه، مناڵى ئۆتیزم له نه‌خۆشخانه‌كان به‌بێبه‌رامبه‌ر ده‌توانن چاره‌سه‌روه‌ربگرن.
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ده‌رباره‌ى ره‌وشى ژنان چاكسازییه‌كان هه‌یه كوێستان محه‌مه‌د وتى: ئه‌گه‌ر له‌م چوار ساڵه‌ى من وه‌زیربووم و تا ئه‌و كاته‌ى ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك سه‌لماندى یه‌ك ژن برابێته‌ده‌ر بۆ كارى به‌دڕه‌وشتى له چاكسازییه‌كاندا من ئاماده‌م ده‌ست له كاربكێشمه‌وه.