پۆڵەتیک پرێس
ناوەندی غەزەلنووس رۆژی شەممە ١٠ ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ دەستپێکی پرۆژەی دیداری ساڵانەی “تەها کەریمی” ڕادەگەیەنێت.
لە دیدارەکەدا پانێلێک دەربارەی سینەمای تەها کەریمی، بە بەشداریی: دڵشاد مستەفا، هەوراز محەمەد، یاسین عومەر، عومەر محەمەد بەڕێوە دەچێت.
چالاکیەکی دیکەی دیدارەکە بڵاوبوونەوەی کتێبی سینەماتیک، لە نووسینی تەها کەریمی و نمایشی فیلمی “بەکرێگیراوی سپی” کە بۆ یەکەم جارە لە شاشەی سینەما نمایش دەکرێت.