پۆلیسی زاخۆ: ئەو تۆمەتبارەمان دەستگیرکرد کە تەقەی هەڕەمەکیی کردبوو

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی زاخۆ تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە شەوی رابردوو بەشێوەی هەڕەمەکی لەسەر جادەیەیکی سەرەکی شاری زاخۆ تەقەی کرد.

رۆژی دووشەممە (12-2-2024) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو نزیکی کاتژمێر 1ـی شەو تۆمەتبارێکی داواکراو بەناوی ز.ح.ع بەشێوەی هەڕەمەکی لەسەر شەقامی یاریگەی نێودەوڵەتیی زاخۆ تەقەی کردووە.

پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، “چەند رۆژێک پێش ئێستا هەمان تۆمەتبار لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆبامای رەنگ رەش تەقەی هەڕەمەکی کردبوو و ئۆتۆمبێلەکەی دەستیبەسەرداگیرابوو”.

روونیکردەوە، “تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی زاخۆ لە شوێنی رووداوەکەی نزیک یاریگەی نێودەوڵەتیی زاخۆ دەستگیرکراوە” و لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستگیراوە بەسەر کڵاشینکۆف، دەمانچە و سێ نارنجۆک کە بە تۆمەتبارەکە بووە.

پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا