شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی هونەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق بکەن.

رۆژی یەکشەممە (11-2-2024)، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەش، بۆ یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوه‌ندی عێراق، شاندێکی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.
بڕیارە شاندە هونەرییەکەی هەرێمی کوردستان چەند رۆژێك لە شاری بەغدا بمێننەوە و بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا