نۆ هەلی دامەزراندن لە حکومەتەوە بەشێوەی گرێبەست

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 9 هەلی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست وەک مامۆستا بۆ پەیمانگەی هوای نابیستان و رووناهیی نابینایان لە پارێزگای دهۆک رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی شووباتی 2024، وەزارەتی کار و کارووباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، 9 هەلی کار بەشێوەی گرێبەست بۆ پسپۆڕییەکانی (زانست، میوزیک، بیرکاری، ئینگلیزی، تەکنەلۆجیای زانیاری، هونەر، کوردی و عەرەبی) رادەگەیەێت.

وەزارەتەکە چەند مەرج و رێنماییەکی بۆ ئارەزوومەندان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئەو کەسەی خوازیاری پڕکردنەوەی فۆڕمە، پێویستە دانیشتووی ناوەندی قەزای دهۆک بێت و مەرجە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یەکێک لەو پسپۆڕییانەدا هەبێت کە باسکران

بەشێکی دیکە لەو مەرجانەی وەزارەتەکە بۆ 9 هەلی کار رایگەیاندووە:
داواکاری فۆڕم نابیت لەكەرتی گشتی دامەزرابێت، هەروەها تەمەنی داواکار پێویستە لەنێوان 24 بۆ 35 ساڵیدا بێت و داواکاری فۆرم پێویستە کۆپی بڕوانامە و کارتی زانیاریی، پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی پێبێت.

لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تاوەکو کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ، رۆژی سێ شەممە بەرواری 13-2-2024 دابەشکردنی فۆڕم لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی دهۆک دەستپێدەکات و رۆژی سێشەممە 20-2-2024 دواکاتە بۆ گەڕندنەوەی فۆڕم لە هەمان شوێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا