کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان کۆتایی هات و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی مستەفا سەیدقادر گەیشتنە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازییان لێکراو کۆبوونەوەی نێوانیان بەڕێوەچوو.

لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند،” لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە چیتر نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابکەوێت و پێویستە هەمووان پابەندی ئەو وادەیە بن، کە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ هەڵبژاردن دیاریدەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە هاودەنگ و هاورابن لەسەر ئەوەی یەکڕیزییەک لە بەغدا دروستبکەن، بۆئەوەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراوبن و ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت.

هاوکات نوسینگەی قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەکە رۆژی (یەک شەمە، 11ی شوباتی2024) لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ یەکخستن و لێکنزیککردنەوەی بۆچوون و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابورییەکانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

ڕوونیکردەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنفڕاسی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. دواتر پاش تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکەوەکارکردنی یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی سەبارەت بە پرسە چارەنووسسازەکان.

جەختیکردەوە، لە تەوەرێکی دیکەدا قسە لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی نابێت کاتی زیاتر بەفیڕۆ بدرێت و پێویستە هەڵبژاردن بکرێت، هەروەها باس لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا و هەردوولا هاوڕابوون پێویستە هەموو لایەنەکان هاوکاربن بۆ ئەوەی شایستەی دارایی هەرێم تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت و لەگەڵ بەغداد بگەنە رێککەوتنێکی ریشەیی و مافی موچەخۆرانی هەرێم پارێزراو بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا هەماهەنگی زیاتر بکرێت بۆ ئیدارەدانی باشتر و بە شێوازێک کە خزمەتی باشتری هاوڵاتیان بکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا