یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بریارە ئەمڕۆ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆببنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە11ی شوبات، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دەباشان کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ کۆدەبنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتی وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و مستەفا سەیدقادریش سەرپەرشتی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند، شاندی بزوتنەوەی گۆڕان کە سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات بریتین لە، مستەفای سەید قادر، کاوە عەبدوڵڵا، چۆمان محەمەد و بەختیار عومەر ئەولی، هاوکات وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بریتین لە، قوباد تاڵەبانی، تەلار لەتیف، دابان شەدەڵە و سالار سەرحەد.

ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی حکومییە و پرسی کاروباری حکومەت، پرسی سیاسی و قوت و داهات و ژیان و گوزەرانی خەڵک تاوتوێ دەکرێن، هەروەها پرسێکی دیکەی گرنگ کە قسەی لەسەر دەکەن پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

ڕوونیکردەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی 30ی مانگی ئایاری 2024 بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا