لە پۆڵەتیک پرێسەوە هۆکاری گرانبوونی نرخى مریشك بزانە

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ نرخى مریشك و قازو كه‌ڵه‌شێرى كوردى گرانبووه‌، نوێنه‌رى مریشك فرۆشانى سلێمانى ده‌ڵێت، ره‌نگه‌ هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌بێت له‌ مانگى ره‌مه‌زان نزیك ده‌بینه‌وه‌.

ریاز عه‌بدولواحید، نوێنه‌رى مریشك فرۆشه‌كانى ناو شارى سلێمانى به‌ پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: تائێستا نازانین بۆچى نرخى مریشك گرانبووه‌، پێم وایه‌ هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌و مانگى ره‌مه‌زان ده‌ڕۆین وه‌كو ساڵانى رابردوو كه‌ بۆنه‌یه‌ك نزیك ده‌بێته‌وه‌ نرخى مریشك گران ده‌بێت.

وتیشى: ئێستا هه‌ر مریشك نییه‌ گران بووه‌، نرخى په‌له‌وه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى گشتى گرانبووه‌، قازو كه‌ڵه‌شێرو گۆشتیش گرانبووه‌، ئه‌م ماوه‌یه‌ قازو كه‌ڵه‌شێرو مریشكى كوردى كه‌مبووه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ گرانبووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خه‌ڵك هۆكارى گرانبوونه‌كه‌یه‌، كاتێك هه‌رزانه‌ نایكڕێت، كاتێك گرانه‌ ده‌یكڕێت، ئه‌و كاته‌ى هه‌رزانبوو فرۆشمان كه‌مبوو، به‌ڵام كاتێك گران ده‌بێت فرۆشمان زۆرده‌بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا