ئیڤان فایەق: ئاوارەکانی عێراق چوار ملیۆن دیناریان پێ دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە ئاوارەبوون و دەیانەوێت بیانگەڕێننەوە ناوچەکانی خۆیان.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ، روونیکردەوە، وەزارەتەکەیان بڕی چوار ملیۆن دینار وەک هاوکاری دەبەخشێت بەو خێزانانەی ئاوارەن و لە کەمپەکاندا دەژین، هەروەها بە بڕی نۆ ملیۆن دیناری دیکەش هاوکاری ئەو خێزانە دەکەن کە لە ناوچەکانی خۆیانن و دەیانەوێت پڕۆژەی خۆیان هەبێت.

وتیشی: ئێستا بەهۆی سەقامگیری هەموو ناوچەکانی عێراق هیچ پاساوێک بۆ بوونی کەمپ بۆ ئاوارەکان نییە، وەزارەتەکەشی توانای داخستنی سەرجەم کەمپەکان و گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکانی هەیە لە ماوەی مانگێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا