چوارچێوەی هەماهەنگی: دووبارەبوونەوەی هێرشەکان پەرچەکرداری توندی لێدەکەوێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی: دووبارەبوونەوەی هێرشەکان پەرچەکرداری توندی لێدەکەوێتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا دەکات لە بەغدا و دەڵێت، “بەئامانجگرتنی سەرکردەیەکی سەربازیی لە ناوچەیەکی پڕ لە هاوڵاتیی سڤیل کە شەڕی تیرۆرستانی داعشی کردووە، پێچەوانەی ئەو بانگەشە و ئەرکی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانە لە عێراق”.

رۆژی پێنجشەممە (08-2-2024)، چوارچێوەی هەماهەنگی (هاوپەیمانیی شیعەکان) لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، “سەرۆکۆنەی هێرشە دووبارەکانی ئەمریکا دەکەین بۆسەر سەروەری خاکی عێراق و بەئامانجگرتنی هێزە فەرمییەکان کە هاوکار بوون لە تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش، بەزاندنی هێڵی سوورە لەلایەن ئەمریکاوە”.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، “بەئامانجگرتنی ئەبوو باقڕ ساعدیی لەناوجەرگەی بەغدا کردەوەیەکە کە پێچەوانەی قسە و گوتاری ئەمریکا و هاوپەیمانان دەسەلمێنێت لە عێراق و تۆڵەسەندنەوەیە لەو فەرماندانەی کە شەڕی تیرۆریان لە ناوچەکەدا کردووە”.

چوارچێوەی هەماهەنگیی هەڕەشە دەکات و دەڵێت، “دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە دەرگا بۆ پەرچەکرداری زیاتر دەکاتەوە و بابەتەکە لێرەدا کۆتایی نایەت”. دەشڵیت، “گرنگە حکومەتی عێراق هەوڵەکانی دەستپێبکات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئەوەی چیتر هێرشی لەو جۆرە روونەداتەوە و گیانی هاوڵاتییانمان نەکەوێتە مەترسییەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا