سوكایەتی بەهاوسەرۆكەكەتان دەكەن !

مێژوو و عورفی دونیای سیاسەت‌و كارەكتەرەكانی شۆڕش و گۆڕانكاری پێمان دەڵێت: بە تەمەنەكان حیكمەتی سیاسی بەكاردەهێنن‌و گەنجەكانیش پڕ حەماسی شۆڕشگێڕین .

بەڵام لەم سەركردایەتییە نوێیەی یەكێتیدا، وەك زۆربەی هەنگاوەكانی دی ئەو بۆچوونەش پێچەوانە كراوەتەوە، پیرانی پڕ حیكمەت زمانحاڵی شۆڕشی گۆڕانكاری‌و هەستانەوەی یەكێتین‌و گەنجانی بە هەڵپەی ژیانیش سیاسەتی خۆگونجاندن‌و خواردنی لەناوو خەوتنی لەپەڕیان هەڵبژاردووە !

ماقووڵە لە سەدو بیست و چوار سەركردایەتی یەكێتی یەكێك نییە وەڵامی سوكایەتیكردن و ناوزڕاندنی هاوسەرۆكەكەیان بدەنەوە؟ ڕۆژێك بە مافیا و ڕۆژێكی دی بەفرۆشیاری كەركوك و ڕۆژێك پیاوی ئێران و ڕۆژێكی دی ئەمریكاو بەریتانیاو ئیسرائیل تاوانباری دەكەن.

 

تەنیا لەبەر ئەوەی وتی: ڕیفراندۆمی سەرەخۆرە مەكەن، لە ڕێگەی سیاسەتی بازاری نەوتفرۆشتنەوە هەم هەرێمەكە قەرزار مەكەن

 

تەنیا لەبەر ئەوەی وتی: ڕیفراندۆمی سەرەخۆرە مەكەن، لە ڕێگەی سیاسەتی بازاری نەوتفرۆشتنەوە هەم هەرێمەكە قەرزار مەكەن و هەم خەڵكی كوردستان برسی مەكەن، تەنیا لەبەر ئەوەی وتی: ئەگەر ئێمە شەریكی دەسەڵاتین با شەریكێكی ڕاستەقینە بین، تەنیا وتی: ئیتر برا بچووكی قبووڵ ناكەین .

هاوسەرۆكتان دەچێتە پایتەخت و خوێندنگە بۆ منداڵە شەهیدەكانتان دەكاتەوە، دڵی هەولێرییە یەكێتییەكان دەداتەوەو پێیان دەڵێت ئیتر بە تەنیا بە جێتان ناهێڵین، ململانێ سیاسییەكەمان دێنینەوە لاتان، دەیان هێرش كرایە سەری و یەكێكتان وەڵامێكتان نەبوو، سەردانی بنەماڵەیەك دەكات پێی دەڵێن: (پەنا بۆ ماڵی كۆنە جاش و كەسانێكی وەك خۆی دژە كوردستان دەبات)، كەچی ئێوە وەڵامێكتان نییە؟

 

هاوسەرۆكتان دەچێتە پایتەخت و خوێندنگە بۆ منداڵە شەهیدەكانتان دەكاتەوە، دڵی هەولێرییە یەكێتییەكان دەداتەوەو پێیان دەڵێت ئیتر بە تەنیا بە جێتان ناهێڵین، ململانێ سیاسییەكەمان دێنینەوە لاتان

 

یەكێتییە (ڕاستەقینە) و ناڕاستەقینەكان ئێوەیان بە هەموو جۆرەكانتانەوە بەسەركردایەتی خۆیان قبوڵكرد، بەڵام پرسیارێك لە خۆتان بكەن، ئێوە لە ئاستی ئەو داخوازیانەدا بوون، كە ئەوان ویستویانە؟ ئێوە شایەنی ئەو پلەو پایەن، كە هاوسەرۆكەكەتان بۆی ڕەخساندن؟ پێم بڵێن: ئێوە تەنیا كاڵەك دەخۆن یان بیستان ڕنیشن؟

ئەمڕۆ تەلەفۆنم بۆ زۆرینەی سەركردایەتی یەكێتی كرد، زۆربەیان وتیان: پەیوەندی بە وتەبێژەكەمانەوە بكە، پەیوەندیم بە ژمارە تەلەفۆنەكانی ئەو بەڕێزەوە كرد، یەكیان كۆدی وڵاتی سویدی لەسەر بوو، داخرابوو، ئەویتریان وتی: هەڵەی قوربان ئەم ژمارەیە (گروپی كۆمپانیاكانی حەسەن)ە.

تۆ بڵێی وتەبێژی یەكێتی ژمارە تەلەفۆنەكەی فرۆشتبێت، یا من بە هەڵە وەرمگرتبێت؟

سەمەد زەنگەنە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا