پلاسخارت دەست لەکار دەکێشێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند کە پێشبینی دەکات لە مانگی ئایاری ئەمساڵ دەست لەکاربکێشێتەوە و ووتی “دۆخی عێراق خەیرکە لەدەست دەردەچێت”.

جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق راپۆرتی وەرزانەی خۆی لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان خوێندەوە و رایگەیاند، “دۆخی عێراق خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و پێویستە هەموو لایەنەکان دانبەخۆداگربن لەبەرامبەر ئاڵەنگارییەکان ئەگەر دەیانەوێت وڵاتەکەیان پێشکەوتن و ژینگەیەکی تەندرووستی هەبێت”.

پلاسخارت لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەبەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی  نێودەوڵەتی لە نیۆرک کرد و رایگەیاند، “بەهۆی نەناردنی مووچە و بوودجە لە هەرێمی کوردستان، خەڵکی لەبارودۆخێکی خراپدا دەژین”.
پلاسخارت جەختیکردەوە لەوەی کە پێویستە بەگوێرەی یاسای بوودجەی عێراق، پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و مووچەی پێ دابینبکرێت.

پلاسخارت لە کۆتایی وتارەکەیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای بەخشینی لە پۆستەکەی کرد و سوپاسی گەلی عێراقی کرد کە لە 5 ساڵی رابردوودا هاوکارییان کردووە.

پلاسخارت، وەزیری بەرگریی پێشووی هۆڵەندا بوو، لە ساڵی 2018 لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، وەک نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەکاربوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا