وەبەرهێنەری پڕۆژەیەک لە هەولێر نزیکەی پێنج دەفتەر دەبات و هەڵدێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک لە بەشداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر ئاشکرایانکرد، وەبەرهێنەری پڕۆژەکە هەڵهاتووە و پارەی لێبردوون.

ئەمڕۆ سێشەممە6ی شوبات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ژمارەیەک لە بەشداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر رایانگەیاند،” پڕۆژەکە لەسەر ڕێگای بەحرکەیە لەساڵی 2021 دەستیپێکردووە، دەبوایە لەماوەی دوو ساڵدا تەواو بوایە و  لەساڵی 2023 شوقەکانمان وەربگرتایە، بەڵام تائێستا وەرمانگرتووە و نزیکەی چوار بۆ پێنج دەفتەرمان داوە”.

ئاماژەیان بەوەکرد، “دەڵێن وەبەرهێنەری پڕۆژە هەڵهاتووە، چەندین جار داوامان بەرزکردووەتەوە و گردبوونەوەمان ئەنجام داوە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار وەڵامیان نەبووە و داواکاریمان ئەوەیە ئەنجومەنی وەزیران بۆمان چارەسەر بکات”.

ڕوونیانکردەوە، داوایان بۆ دەستەی وەبەرهێنان بەرزکردووەتەوە و لە وەڵامدا وتویانە لیژنەیان پێکهێناوە و چارەسەری دەکەن، بەڵام تائێستا هیچ چارەسەرێک نەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا