پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوو پارێزگای عێراق بڕیاریاندا سبەینێ سێشەممە لە فەرمانگەكانی پارێزگاكانیان پشووی فەرمی بێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری دیوانیە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە “بەبۆنەی شەهیدبوونی، ئیمام موسای كوڕی جەعفەر، پارێزگاری دیوانیە مەیسەم عەبدولئیلا شەهد، بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكان بۆ سبەینێ سێشەممە پشوو بێت.
هاوكات پارێزگاری واست بڕیاریدا سبەینێ سێشەممە بەهەمان بۆنەوە پشووی فەرمی بێت.