یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا لە دەباشان کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ لە دەباشان شاندێکی باڵای یەکێتیی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی بکات و پرسی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکانی کەرکووک و نەینەوا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەی ناوخۆیی لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11 لە دەباشان دەستپێدەکات، شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە و بە بەشداری قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، رەفعەت عەبدووڵا و ئاسۆ مامەند دەبێت.
شاندی پارتیش فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی پارتی سەرۆکایەتیی دەکات و هەریەکە لە ئازاد بەرواری و جەعفەر ئیمنیکی و مەحموود محەمەد لە شاندەکەی پارتی دەبن لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سلێمانی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا