وتەبێژی حکومەتی عێراق: ئەمریکا دەستدرێژی بۆسەر سەروەری عێراق ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگەی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، 16 کەس کوژراون و 25ی دیکەش بریندار بوون کە هاووڵاتی مەدەنیشان تێدایە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، ئەمریکا دەستدرێژییەکی نوێی بۆ سەر سەروەری عێراق ئەنجامدا، بەو پێیەی شوێنەکانی هێزە ئەمنییەکانی لە ناوچەی عكاشات و ئەلقائیم، هەروەها شوێنە مەدەنییەکانی دراوسێ، لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکییەوە بۆردومان کران.

باسم عەوادی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا، رایگه‌یاند: ئیدارەی ئەمریکا دەستدرێژییەکی نوێی بۆ سەر سەروەری عێراق ئەنجامدا، بەو پێیەی شوێنەکانی هێزە ئەمنییەکانمان لە ناوچەی عکاشات و ئەلقائیم، هەروەها شوێنە مەدەنییەکانی دراوسێ، لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکییەوە بۆردومان کران، ئەو دەستدرێژییە ئاشکرایە، 16 شەهیدی لێکەوتەوە، کە خەڵکی سڤیلیشیان له‌ناودایه‌، جگە لە 25 بریندار، هەروەها زیان بە بینای نیشتەجێبون و ماڵی هاوڵاتیانی گه‌یشتوه‌.

دره‌نگانی شه‌وی رابردو فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، هێرشیان کردوەتە سەر زیاتر لە 85 ئامانج لە عێراق و سوریا دژی سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیکیان، كه‌ 125 موشەکیان بەکارهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا