ئەمریکا مۆڵەتی هەفتەیەک دەداتە حکومەتی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا هەفتەیەک مۆڵەتى داوەتە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان و حکومەتى هەرێم بۆ پرسی چاکسازی و داوای کردوە دەبێت لەماوەی هەفتەیەکدا هەنگاوی چاکسازییەکان ببینن کە کەمترین خاڵ لەو چاکسازییانەی پێشتر پێشکەش کرابوون جێبەجێ کراوە.

شاندی ئەمریکا لەکۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم لەسەرۆکایەتى هەرێم هۆشدارییان داوە ئەگەر ئەم چاکسازیانە نەکرێن و پێشمەرگە یەک نەخرێتەوە کۆتایی بە هەموو هاوکارییەکی دارایی و لۆجستى بۆ پێشمەرگە دەهێنن.
شاندی ئەمریکا باسیان لەوەش کردوە، گوێیان لە بەرپرسانى هەرێم دەبێت کە دەڵێن چاکسازییەکان لە وەزارەتى پێشمەرگە بەباشی دەڕواتە پێشەوە، بەڵام ئەوان بەپێچەوانەى ئەو لێدوانەوە هیچ هەنگاوێکی چاکسازی نابینن و زیاتر کات بە فیڕۆ دەدەن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى پێشمەرگە بەڵێنیداوە لەماوەى هەفتەیەکدا سەبارەت بەو چاکسازییانە وەڵامى پنتاگۆن بداتەوە.
شاندە باڵاکەى پنتاگۆن داواى لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کردووە روونکردنەوەى بەپەلە بدەن لەسەر هۆکارى سستى پرۆسەى چاکسازیى لەناو وەزارەتى پێشمەرگە و بۆچی هێزەکانى ٧٠ و ٨٠ یەکیان نەگرتووەتەوە، لە وەزارەتیشدا چەند خاڵێکی چاکسازییەکە کێشەی بۆ دروست کراوە.
رۆژى دووشەممەی ڕابردووش شاندێکی سیاسی و سەربازی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى پێشمەرگە کۆبوونەتەوەو لەبارەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە گفتوگۆی چڕو پڕیان کردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا