پۆڵەتیك پرێس
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، توركیا جارێكی دیكە هێزەكانی خۆی لەسەر رێگای نێودەوڵەتی حەلەب – لاتاكیا لە گوندەكانی باشور و رۆژئاوای ئیدلب بڵاوە پێكردەوە.
روانگەكە ئاماژەی بەوەكرد، توركیا لە هەمانكاتدا هەموو ئەو ڕێگایانەی كە دەچنەوە سەر رێگای ئێم فۆڕ دابڕیووە و فرۆكەی سیخوڕی بە ئاسمانی هەرێمەكەدا دەسوڕێنێتەوە.
باس لەوەشكراوە، لەبەرەی ئیدلب شەڕ لە نێوان هێزەكانی حكومەتی دیمەشق و چەكدارانی دەوڵەتی توركیادا روویداوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی هێزەكانی حكومەتی دیمەشق كوژراون.
پێشتریش توركیا بەردەوام هێزی خۆی لەوناوچانە بڵاوە پێدەكرد، ئەوەش بەبیانووی پاراستنی سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ سوریا.
پارێزگای ئیدلیب لەڕووی ستراتیژیەوە ناوچەیەكە كە ڕێگا سەرەكیەكانی سووریا لە باكورەوە بۆ باشور شۆڕدەكاتەوە لە حەلەبەوە بۆ حەمما و هەروەها بۆ (دیمەشق) ی پایتەختی سووریا، هەروەها لە ڕۆژئاواوە ڕێگای سەرەكی دەگەێنێتە كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست لەشاری لاتاكیا، ئەوەش بەلای توركیاوە بایەخی زۆری هەیە.