کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی کانونی دووەم، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات و ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، پێشبینی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە بارانی کەم لە کاتەکانی شەودا هەیە، ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان لەکاتی دابارین بەفر بارینی دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.

سبەی چوارشەممە 31ی کانونی دووەم، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفر بارینی دەبێت لەکاتی جیا جیا، بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک نمە باران دەبێت لە هەندێک کاتی دوای نیوەرۆ، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13پلەى سیلیزى

سلێمانی :12 پلەى سیلیزى

دهۆک : 10پلەى سیلیزى

کەرکوک : 15پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13پلەى سیلیزى

زاخۆ : 9پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى

سۆران : 9پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا