وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی کۆتا مانگی ساڵی 2023ی هەناردەکردنی نەوتی ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە28ی کانونی دووەم، وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی کۆتا مانگی ساڵی 2023ی هەناردەکردنی نەوتی ڕاگەیاند، کە لە هەشت ملیار دۆلار زیاتر بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2023دا، 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل نەوت لە عێراق فرۆشراوە، کە داهاتەکەی هەشت ملیار و 311 ملیۆن و 34 هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەکرد، تێکرای هەر بەرمیلێک بە 76 دۆلار و 914 سەنت فرۆشراوە.

ڕوونیکردەوە، لەڕێگای بەندەری جەیهان، کۆگاکانی کەرکوک، بەندەری بەسرە و خۆری زوبێرەوە نەوتەکە هەناردەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا