پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 27ی کانونی دووەم، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان رێژەی بەفر بارین لە کاتەکانی شەودا زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ دوو بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.
سبەی یەکشەممە 28ی کانونی دووەم،ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، هەروەها بارینی بەفر بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت کەش دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 10پلەى سیلیزى
سلێمانی :8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 8پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9پلەى سیلیزى
زاخۆ : 8پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1پلەى سیلیزى
سۆران : 6پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16پلەى سیلیزى