پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی ( یارانی قەوڵتاس ) پەیامێكی پیرۆزباییی ئاڕاستەی كاكەییەكان دەكات.
دەقی پەیامەكە…
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشی و كامەرانییان بۆ دەخوازم.
كاكەییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن و بەشێكی گرنگی مێژووی خەبات و تێكۆشانن لەپێناو گەلەكەمان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو مێژووە درەوشاوەیە بەرز دەنرخێنێت و بە شانازییەوە لەو رۆڵی كاریگەرییان لە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان دەڕوانێت. وەك هەمیشەش پاڵپشت و پشتیوا دەبێت لەپێناو بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانیاندا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان