پەیامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێر دەکات و رایدەگەیەنێت، “هێرش بۆ سەر هەولێری پایتەخت ناڕەوایە و ئیدانەی بە ئامانجكردنی خەڵكی سڤیل دەكەین”.

دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:
ھێرش بۆ سەر ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان ناڕەوایەو سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل دەکەین. پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی ھەڕەشەی جیدین بۆ سەر سەروەری عێراق و ژیانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە ھەرێمێکی دانپیانراوە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقدا.
ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێمان وایە ھەر کێشەیەکی سیاسی- ئەمنی ھەستیار لە نێوان وڵاتە دراوسێکاندا بەم شێوەیە تاکلایەنە و لە دەرەوەی تێگەیشتنی سیاسیی و ئەمنی ھاوبەش، چارەسەر نابن و تەنھا ئاڵۆزی و ژینگەی پەیوەندییە ئیقلیمییەکان تێکدەدەن کە سەرەنجام گەلانی عێراق نرخەکەی دەدەن.
لێرەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەھیدان بەتایبەتی خانەوادەی شەھید پێشڕەو دزەیی دەکەین وھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەرکی سەرشانی حکومەتی فیدرالییە کە پێکھاتەیەکی ئیئتلافییە و پشتیوانی ھەموو ھێزە سیاسییەکانی ھەیە، ھەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ داکۆکی لەسەر سەروەری وڵات و ئاسایشی ھاوڵاتیان و بەکردەوە یەکێتیی ریزەکانی گەلی عێراق دووپات بکاتەوە و ھەیبەتی نێودەوڵەتی وڵاتەکە بپارێزێت .
پێویستە دامەزراوە فەرمییەکانی ھەرێم و پارتە سیاسیەکانیش بەھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق رۆڵی زیاتر بگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و پاراستنی ھاووڵاتییان و بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان.
رۆحی شەھیدان شاد بێت
ئارامی و سەربەرزی بۆ خەڵک و خاکی ھەولێری پایتەختی کوردستان.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا