پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەوی رابردوو، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی دیاریکردنی سەرۆکێک بە بەشداری 232 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەوەی هیچکام لە بەربژێرەکان دەنگی پێویستیان نەهێنا، پەرلەمان بریاریدا دەنگدانەکە بۆ گەڕی دووەم درێژبکاتەوە بەڵام بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
شەوی رابردوو بەبەشداری 232 پەرلەمانتار،دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو.
پێنج بەربژێر رکابەرایەتییان لەسەر بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچکام لە بەربژێرەکان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بەگوێرەی رێکەوتنە سیاسییەکانی عێراق، دابەشکردنی پۆستەکان بەپێی پێکهاتە و دەنگی زۆرینە دەبێت، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پشکی پێکهاتەی سووننەیە و لەنێویشیاندا پارتەکەی حەلبووسی وەک میراتگری ئەو پۆستە ناوی دەهێنرێت.
پارتەکەی حەلبووسی بە زۆرینەی دەنگی ناوخۆیی پەرلەمانتارەکانی، شەعلان کەریم-یان بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە کە شەوی رابردوو 152 دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی بۆ بوون بە سەرۆکی داهاتووی ئەنجوومەنەکە بەدەستهێنا.
هەریەکە لە سالم عیساوی، بەربژێری هاوپەیمانی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر و مەحموود مەشهەدانی، بەربژێری هاوپەیمانی عەزم، دوو بەربژێری دیکەی پێکهاتەی سوننەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.