پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە ژیان لە کەرتی غەززە زۆر سەخت بووە و زیاتر لە نیو ملیۆن کەس خەریکە لە برسییەتیدا دەمرن و خەڵک بۆ پاروویەک نان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە.
بەپێی ئامارەکانی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، ژمارەی دانیشتووانی غەززە ئێستا دوو ملیۆن و 200 هەزار کەسە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 500 هەزار کەس ڕووبەڕووی برسییەتی سەخت بوونەتەوە، واتە لەهەر چوار کەسێک کەسێک نانی ڕۆژانەی نییە بیخوات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژمارەیە سات بە سات لە بەرزبوونەوەدایە و تائێستا خۆراکیان گەیاندووەتە زیاتر لە 799 هەزار کەس، تێکڕای ئەو هاوکارییانەی لە دەستپێکی شەڕەوە چوونەتە غەززە لە 100 بارهەڵگر زیاتر بوون، کە ئەوەش زۆر کەمە و غەززە ڕۆژانە پێویستی بە 100 بارهەڵگر هاوکاری هەیە.
لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە کەرتی تەندروستی لە غەززە کەوتووە و خەڵکەکەی ڕووبەڕووی برسێتی زۆر بوونەتەوە.