پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی روونکردنەوەیەک روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەنێردرێت بڵاوکردەوە و دەڵێت “ئەو بڕە نەوتە تەنها بەشی ناوچە شاخاوییەکان دەکات و بۆ سەنتەری شارەکان دابەش ناکرێت”.
ئەمڕۆ یەکشەممە (8-1-2024) بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ئەو نەوتەی کەبڕیارە بنێردرێت بریتییە لە 21 ملیۆن لیتر بۆ سنورەکانی پاێزگای سلێمانی وهەردوو ئیدارەی ڕاپەرین وگەرمیان.
دەشڵێت، “تەنها بەشی ناوچە شاخاویە ساردەکان دەکات ولەناو شار دابەش ناکرێت”.
لەبارەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییانی ناوشاردا، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، دابەشکردنی ئەونەوتەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتی یەکانەوە دابین کراوە بە نرخی سەدوسێ هەزاروپێنج سەد دینار لەسەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە لەسنوری مەڵبەندەکانی حەوت و هەشت.